١٠ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٦:٠٧
سەر لەشکەر باقری: ئێران پێوەندی لەگەڵ سووریا بەلایەوە گرینگە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا، وتی: ئێران گرنگی دەدات بە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی نێوان دوو وڵاتی دۆست لە بوارە جیاجیاکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەر لەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان کە سەفەری سووریای کردووە، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بەشار ئەسەد لە ئەو دیدارەدا لە ئەنجامی کۆبوونەوەی لایەنە سووری و ئێرانییەکان و واژۆی ڕێککەوتنی هاوکاری سەربازی و تەکنیکی نێوان دوو وڵاتەکە کە نیشانەی ئاستی پێوەندی ستراتیژی نێوان سووریا و ئێران و ئاکامی چەندین ساڵ چالاکی هاوبەش و هاوکاری بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دوژمنانی ئێران و سووریایە، ڕەزامەندی دەربڕی.

سەرلەشکەر باقریش جەختی کرد: ئێران گرینگی دەدات بە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوو وڵاتی دۆست لە بوارە جیاوازەکاندا لەبەر بەرژەوەندی دوو وڵاتەکە و ڕێگری لە دەستێوەردانی دوژمنان و پاراستنی سەربەخۆیی وڵاتەکان.

342/